گۆتێرێس: بەڵێنە بێناوەڕۆكەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی ئاووهەوا شەرمهێنەرن

گۆتێرێس: بەڵێنە بێناوەڕۆكەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی ئاووهەوا شەرمهێنەرن

پەیامی کورد... گۆتێرێس: بەڵێنە بێناوەڕۆكەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی ئاووهەوا شەرمهێنەرن

سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، دەڵێت، سیاسەتی وڵاتان بەرامبەر ئاووهەوا "دۆسیەیەكی شەرمهێنەرە‌ كە بە بەڵێنی بێناوەڕۆك بەرەو جیهانێكمان دەبەن كە مرۆڤایەتی تیادا ناژی".

لە دوا راپۆرتی پانێلی پەیوەندیدار بە گۆڕانی ئاووهەوا لەسەر ئاستی حكوومەتی وڵاتان، دەركەوتووە لە ئەگەری كەمكردنەوەی گازە دەرپەڕیووەكانی دیاردەی قەتیسبوونی گەرمی بەشێوەیەكی لەناكاو و توندیش، ناتواندرێت بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما لە جیهان بۆ 1,5 سنووردار بكرێن.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، دوای بڵاوكردنەوەی راپۆرتەكە رایگەیاند، سیاسەتی وڵاتان بەرامبەر ئاووهەوا "دۆسیەیەكی شەرمهێنەرە‌ كە بە بەڵێنی بێناوەڕۆك بەرەو جیهانێكمان دەبەن كە مرۆڤایەتی تیادا ناژی".

گۆتێرێس هۆشداری دا كە كارەساتەكانی ئاووهەوا بەخێرایی زیاد دەكەن، ئەمەیش "زێدەگۆیی و خەیاڵ" نییە و وەك چۆن زانست هۆكاری قەیرانی ئاووهەوای بۆ دەركەوتووە، هۆكاری ئەمە لە سیاسەتی وزەوە سەرچاوە دەگرێت و گوتی:

"ژمارەیەك لە سەركردەكانی حكوومەتی وڵاتان و خاوەنكاران قسەیان شتێكە و كرداریان شتێكی دیكە. بە كورتییەكەی درۆ دەكەن و ئەمەش كارەساتی لێ دەكەوێتەوە".

سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، بە تیشك خستنە سەر ئەوەی ئەو بەڵێنانەی لەبارەی ئاووهەواوە دراون بە واتای ئەوە دێت گازە دەرپەڕیووەكانی دیاردەی قەتیسبوونی گەرمی لەسەدا 14 زیادیان كردووە، گوتی: "هەرچەند وا باس لە چالاكوانانی ئاووهەوا دەكرێت كە گوایە رادیكاڵی مەترسیدارن، بەڵام لە راستیدا رادیكاڵە مەترسیدارەكان ئەو وڵاتانەن كە بەرهەمهێنانی سووتەمەنی بە بەردبوویان زیاد كردووە".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە