پەیامی کورد ... سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ـی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە ماتیو تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق و مەترسی و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ کران.
هەروەها باڵیۆزی ئەمریکا پرسە و سەرەخۆشی خۆی بە سەرۆک بارزانی گەیاند بۆ شەهیدبوونی ئەو پێشمەرگانەی کە لە ماوەی ڕابردوو بە دەستی چەکدارانی پەکەکە شەهیدکران و جەختی لەوە کردەوە بۆ ووڵاتەکەی، سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عێراق بایەخ و گرینگی تایبەتی هەیە و هەرێمی کوردستانیش نموونەیەکە بۆ سەقامگیری و بوژانەوە لەچاو بەشەکانی تری عیراق.
هەر لەو دیدارەدا هەنگاوەکانی یەکخستن و ڕێکخستنەوەی پێشمەرگە و چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و، هەروەها دانانی ناوەندەکانی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەکانی عێراقی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەی تیرۆر بەرز نرخێندرا.
ئاستی زانکۆکانی هەرێم و هەوڵدان بۆ پێشخستنی زانکۆکانی هەرێم و کاریگەرییان لە داهاتووی هەرێمی کوردستان تەوەرێکی تری ئەو کۆبوونەوەیە بوو.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە