بانکی نێودەوڵەتی: جیهان لەبەردەم هەڵاوسانێکی گەورەی نوێدایە

بانکی نێودەوڵەتی: جیهان لەبەردەم هەڵاوسانێکی گەورەی نوێدایە

پەیامی کورد... بانکی نێودەوڵەتی: جیهان لەبەردەم هەڵاوسانێکی گەورەی نوێدایە

سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی هۆشداریدەدات لەوەی جیهان ڕووبەڕووی ماوەیەکی نوێ لە هەڵاوسان و بەرزبوونەوەی نرخ دەبێتەوە، کێشەکانی خۆرئاوا و ڕووسیا و چین و لێکەوتەکانی کۆرۆنا پاڵنەرەکانی پشت ئەو قەیرانەن.

بەرزبوونەوەی زۆری نرخی وزە و خۆراک، زیاتر لە 60%ی ئابوورییە پێشکەوتووەکانی جیهانی تووشی هەڵاوسان کردووە بە ڕێژەی 5%ی ساڵانە، ئەوەش بەرزترین ئاستە لە کۆتایی هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە، لە وڵاتانی تازە گەشەسەندووشدا ڕێژەکە لەسەروو 7%ەوەیە.

ئۆگێستین کارستنز بەڕێوەبەری بانکەکە دەڵێت، «ئەمە پەیامێکە پێمان دەڵێت لەبەردەم سەردەمێکی هەڵاوسانی نوێداین».

ئاماژەی بەوەشکردووە، «ئەگەر پێشبینییەکەم ڕاستبێت پێویستە بانکی ناوەندیی جیهانی سیاسەتە ئابوورییەکانی بگۆڕێت».

کارستنز باسی لەوە کردووە، هەڵاوسان لە ئەمریکا لەسەروو 4.5% و لە زۆرینەی وڵاتانی ئەورووپاش سەروو 3.5%ەوەیە.

بە وتەی سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی، زۆرینەی ئەو کێشە ئابوورییانەی ئێستا جیهان ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی ئابووری دە ساڵی ڕابردوو یان زیاتری وڵاتان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە