حوکمی ڕەحیم مەشایی ڕاگەێندرا

حوکمی ڕەحیم مەشایی ڕاگەێندرا

پەیامی کورد ...  دادستانی پارێزگای تاران ڕایگەیاند کە بەرزترین جەزا یانی تەنیا ٥ ساڵ لە بەند کردن بۆ مەشایی دەتوانرێت ئەنجام بدرێت .

بە پێی ڕاپۆرتێک ، غۆلام حسێن ئیسمائیلی بەرپرسی گشتی دادستانی پارێزگای تاران ڕایگەیاند بە پێی لێکۆڵینەوەکان لە ئاکامی دادڕەسی لە سێ جاری تاوانبار بوونی ئێسفەندیار ڕەحیم مەشایی ، تاوانی یەکەم لە سەر ئەوەی کە کۆبوونەوە و ڕێکخستن بۆ ئەنجام دانی تاوان دژی ئەمنییەتی ووڵات بە ٥ ساڵ بەند کردن حوکم درا .

هەروەها ئەو لە لایەکی دیکەوە بە هۆکاری بانگەشە لە دژی ڕژیم بە پێی ماددەی ٥٠٠ی یاسای جەزای ئیسلامی بە ساڵێک بەند و سەبارەت بە تاوانی ڕەدەی سێهەم لە سەر بێڕیزی کردن بە بەرپرسانی دادوەری بە هۆی ئەنجام دانی ئەرکەکانی خۆیان ، بە ٦ مانگ بەند مەحکووم کرا .

ئیسمائیلی هەروەها ڕایگەیاند : کۆی گشتی جەزاکانی مەشایی شەش ساڵ و نیوە ، بەڵام ئەگەری بێت و هەمان بڕیار لە لایەن دادگاوە بخرێتەوە بەر چاو پێداخشانەوە و گۆڕانکارییەک تێیدا ڕوو نەدات بە پێی یاسا ، بەرزتری جەزا یانی ٥ ساڵ لە حوکمە دەستە بەر دەبێت و توانایی جێ بە جێ کردنی دەبێ .

جێگای ئاماژە پێدانە ، لە دانیشتنی ئەمڕۆی مەشایی دا لە بەشدار بوون لە دانیشتنەکەی مەحکەمەدا خۆیپاراست ، بەڵام پارێزەرەکانی لە دانیشتنەکەدا بەشدار بوون و بە بەرگری کردن لە تۆمەتەکانی مەشایی خەریک بوون .

بەرپرسی گشتی دادستانی تاران لە کۆتایی دا ڕایگەیاند : بڕیاری ڕاگەێندراو سەرەڕاست کراوەتەوە و پێویستە جێ بە جێ بکرێت

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە