تۆڕی هەواڵی BBC پەیامی کورد ... لەراپۆرتێکیدا کە لەلایەن چالاکوانێکی نێودەوڵەتی بواری ژینگەوە ئامادەکراوە، شاری سلێمانی وەک شاری کۆکەرەوەی خاشاک و بڵاوکردنەوەی مەترسییەکانی شێرپەنجە ناودەبات، پارێزگاری شارەکەش نایشارێتەوە مەترسی هەیە، بەڵام دەڵێت، "دەمانەوێت بە ئاگاداریەوە چارەسەری بکەین".
لەراپۆرتەکەی BBC دا نەبیل مووسا، پارێزەری ژینگە و ئاو، باسی لەگرفتی پیسبوونی سەرچاوەی ئاوی سلێمانی کردووە، کە بەهۆی نەبوونی سیستەمی ڕیساکلین و بەکارهێنانەوەی خاشاک بوونەتە سەرچاوەی مەترسی بڵاوبوونەوەی شێرچەنجە.
راپۆرتەکە تیشکی خستوەتەسەر دیوی شاراوەی دەریاچەی دووکان، کە بەهۆی کۆبوونەوەی ڕێژەیەکی زۆر لە خاشاک و پیسی بە سەرچاوەی نەخۆشی پێناسەی دەکات، بەتایبەتی بۆ شاری سلێمانی، کە ئەو ئاوە وەک سەرچاوەی ئاوی خواردنەوە بەکاردەهێنن.
لە ڕاپۆرتەکەی BBC دا هەروەها هاتوە، "ڕووباری دیجلە لە بەغدا هاوشێوەی ئاوی تانجەڕۆی سلێمانی سەرچاوەیەکی سەرەکی نەخۆشییە کوشندەکانەوە و بەهۆی پیسبوونی سەرچاوەی ئاوی هاووڵاتیانیشەوە ساڵی رابردوو هەزاران کەس لە شاری بەسرە ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کراون".
راپۆرتەکەی BBC لەکاتێکدایە دەیان رێکخراوی ژینگە پارێز و میدیا و راگەیاندن لە هەرێمی کوردستان هەن، کە تا ئێستا پرسی پیسبونی سەرچاوەکانی ئاویان نەکردووەتە پرسێکی گشتی و خەمی هاووڵاتیان، تا هەموان پێکەوە بەیەک دەست روبەڕوی ئەو مەترسییە ببنەوە کە ئەو کەناڵە بە "مەترسیدارترین هەڕەشە" ناویبردوە.
هەڤاڵ ئەبوبەکر دەشڵێت، "هێشتا مەترسی هەیە تا کارگەکە دەکەوێت کار، بەڵام مەترسیەکە لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە و دەمانەوێت بە ئاگاداریەوە چارەسەری بکەین، قەیرانی دارایی هۆکاری سەرەکی بوو ، بۆ ئەوەی نەتوانرێت چارەسەربکرێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە