پەیامی کورد... لە هەفتەیەکدا ٦٠ هەزار گەشتیار سەردانی هەولێریان کردووە
بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر، لە ٢٥ی نیسانەوە زیاتر لە ٦٠ هەزار گەشتیار سەردانی هەولێریان کردووە.
ئیسماعیل میناخان، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەولێر ڕایگەیاند: "لە ماوەی پشووی جەژنی ڕەمەزان، بە دیاریکراوی لە ٢٥ مانگی ڕابردووەوە تاوەکوو ئەمڕۆ ٦٠ هەزار گەشتیار لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و بازگەکان و دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران سەردانی پارێزگای هەولێریان کردووە".
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر بەر لە جەژن ڕایگەیاندبوو، ئامادەکارییان بۆ پێشوازیکردن لە ١٥٠ هەزار گەشتیار کردووە.
ئیسماعیل میناخان، بۆ (کوردستان٢٤) ئاماژەی بە ئەوەش دا سەرجەم ئامادەکاری و کارئاسانییان بۆ سەردانی گەشتیاران کردووە، ڕۆژانەش هاتنی گەشتیاران لە پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بۆ پایتەختی کوردستان بەردەوامە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە