دەقی ڕێکەوتنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لە سەر شەنگال بلاو کرایەوە

دەقی ڕێکەوتنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لە سەر شەنگال بلاو کرایەوە

پەیامی کورد ... دەقی ڕێکەوتنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لە سەر شەنگال بلاو کرایەوە

 

حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان دەقی رێككەوتنەكەی نێوانیان لە سەر شنگال بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، حكومەتی فیدراڵی ئیدارەی پرسی ئەمنی شارەكە دەكات و دەبێت كۆتایی بە بوونی پەكەكە و هەموو ئەو گروپانە بێت كە پەیوەندییان پێوەیەتی. 

 

ئەمڕۆ دەقی رێككەوتنی شنگال بڵاوكرایەوە كە دوێنێ لەنێوان حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان بەچاودێری مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەشاری بەغدا واژووكرا و شەش خاڵی لەخۆگرتووە.

 

1. هەڵبژاردنی قایمقامی نوێ.

2. حكومەتی فیدراڵی ئیدارەی پرسی ئەمنی دەكات.

3. دامەزراندنی 2500 كەس لە خەڵكی شنگال و ئاوارەكانی و دروستكردنی هێزێكی نوێ.

4. كۆتاییهێنان بە پەكەكە و هەموو ئەو گرووپانەی پەیوەندیان پێوەیەتی.

5. هیچ كەسێكی سەر بە پەكەكە نابێت لەو هێزە ئەمنییە نوێیە دابمەزرێت.

6. هەولێر و بەغدا هەماهەنگی بۆ ئاوەدانكردنەوەی شنگال و ئیدارەكردنی دەكەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە