پەیامی کورد ... بەڕێوبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی : ڕووبەری باخچەکانی ئێمەش وەک هەولێڕە بەڵام !!!
به‌ڕێوبه‌ری راگه‌یاندنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی باخچه‌كانی سلێمانی ده‌ڵێت "له‌ئێستادا درووستكردنی باخچه‌مان راگرتوه و ئه‌و باخچانه‌ی له سلێمانیدا هه‌ن ڕووبه‌ره‌كانیان وه‌ك باخچه‌كانی هه‌ولێره، به‌ڵام كارمه‌ندی ئه‌وان زیاتره"، ده‌شپرسێت: ئه‌م جیاوازییه بۆ؟.
هاوژین عوسمان به‌ڕێوبه‌ری ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی باخچه‌كانی سلێمانی ڕایگەیاند : "پرۆژه‌ی درووستكردنی باخچه وه‌ستاوه و له ساڵێكدا ته‌نها نزیكه‌ی ٧ باخچه ده‌توانین درووست بكه‌ین، چونكه بودجه‌مان نییه و پاره‌ی پڕۆژه‌مان نییه، هه‌روه‌ها باخچه درووستكردن كارمه‌ندی ده‌وێت، ناكرێت باخه‌وانێك سه‌رپه‌رشتی ٥ باخچه بكات، له ساڵی ٢٠١٢ ه‌وه به‌رده‌وام ئه‌م قسانه ده‌ڵێینه‌وه، كه‌س گوێمان لێناگرێت".
وتیشی "باخچەكانی ئێمە ڕووبەرەكانیان وەك باخچەكانی هەولێرن، بەڵام ئەوان بۆ باخچەكانیان نزیكەی ٧٠٠ كارمەندی كاتی‌یان هەیە، ئێمە ٦٠ كارمەندمان بۆ باخچەكان، ئێستا ٩٠٠ داواكاری هاووڵاتیانمان هەیە، بۆ درووستكردنی باخچە، شوێن هەیە و دیزاینیش كراوە و بە نووسراویش ئامادەیە بۆ داواكردنی جێبەجێكردنی پرۆژەكان".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە