پەیامی کورد... خۆڵبارین دەیان کەسی لە کەرکووک ڕەوانەی نەخۆشخانە کرد
لە ئێوارەی دوێنێ یەکشەممەوە تاکوو ئەمڕۆ دووشەممە شەپۆلێکی خۆڵبارین ڕووی لە کەرکووک و ناوچەکە کردووە و تا ئێستا ٢٦١ کەس بەهۆی کاریگەریی خۆڵبارینەوە تووشی تەنگەنەفەسی هاتوون و گەیەنراونەتە نەخۆشخانەکان.
لەم بارەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی ٥ی ٢٠٢٢، سامان یابە، گوتەبێژی فەرمانگەی تەندروستیی کەرکووک ڕاگەیاند: دیارە لە ئێوارەی دوێنێ یەکشەممەوە شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین ڕووی لە پارێزگای کەرکووک کرد کە بەهۆیەوە لە ئێوارەی دوێنێوە تاوەکوو ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٦١ کەس تووشی تەنگەنەفەسی هاتوون و داخڵی نەخۆشخانەکانی کەرکووک کراون.
گوتیشی: بەشی بەرچاوی ئەو کەسانە دوای وەرگرتنی چارەسەر نەخۆشخانەیان بەجێ هێشتووە و هیچ حاڵەتێکی مردنیش بەهۆی خۆڵبارینەوە تۆمار نەکراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە