خانەقین/ چوار هاووڵاتیی کورد بە دەستی داعش شەهید بوون

خانەقین/ چوار هاووڵاتیی کورد بە دەستی داعش شەهید بوون

پەیامی کورد ... خانەقین/ چوار هاووڵاتیی کورد بە دەستی داعش شەهید بوون

 

چوار هاووڵاتیی کورد لە سنووری قەزای خانەقین كە شەوی رابردوو لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە رفێندرابوون، شەهید کراون.
 

بە پێی ئەو زانیاریانەی کە بڵاو بوونەتەوە، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی ئاب، تەرمی چوار هاووڵاتیی كورد لە سنووری خانەقین دۆزرانەوە کە شەوی ڕابردوو لە گوندێکی سنووری خانەقین لەلایەن داعشەوە ڕفێندرابوون.
 

ئەو هاووڵاتییانە شەوی رابردوو لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە لە لەگوندی "دەكەی جەمیل"ی سەر بە قەزای خانەقین رفێندرابوون، ناوی دوو کەس لە هاووڵاتییانەی کە شەهید بوون سامان داوود و لوقمان داوود ڕاگەیەندراوە.

بەپێی زانیارییەکان لەو پێنج کەسەی کە ڕفێندراون، چوار کەسیان شەهید کراون و چارەنووسی یەکیان دیار نییە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە