پەیامی کورد … خۆکوشتنی کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
کچێکی مێرمنداڵ خەڵکی شاری پیرانشار سەر بە پارێزگای ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی رێگری بنەماڵەکەی لە شووکردنی بە ئەو کوڕەی کە خۆشی دەویست کۆتایی بە ژیانی خۆی هینا.
بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی نیسانی ٢٠٢١، کچێکی تەمەن ١٧ ساڵان بە ناوی ژێنەر پوردیان، خەڵکی گوندی کەوپەڕی پیرانشار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کچە مێرمنداڵە بە هۆی رێگری لە شووکردنی بە کورێکی دڵخوازی خۆی لەلایەن بنەماڵەیە، لە رێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هیناوە.
بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە سەرەتای ساڵی ٢٧٢١ تا ئێستا (کەمتر لە ٤٠ ڕۆژ) لانیکەم ١٦ ژن لە شارە جیاوازەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە کە سێ کەسیان تەمەنیان لە ژێر ١٨ ساڵ بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە