خەڵاتێكی مافی مرۆڤ لە ئەڵمانیا بەخشرایە سەڵاحەدین دەمیرتاش

خەڵاتێكی مافی مرۆڤ لە ئەڵمانیا بەخشرایە سەڵاحەدین دەمیرتاش

پەیامی کورد … خەڵاتێكی مافی مرۆڤ لە ئەڵمانیا بەخشرایە سەڵاحەدین دەمیرتاش

بەهاكانی دیموكراسی و رەخساندنی ئازادی ئەڵمانیا لەبەرامبەر هەوڵەكانی بۆ داكۆكیكردن لە مافەكانی مرۆڤ، خەڵاتی مافی مرۆڤ دەبەخشێتە سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووتری "هەدەپە".

ئەنجومەنی شارەوانی شاری ڤایماری ئەڵمانیا بڵاویكردووەتەوە، لەبەرامبەر هەوڵەكانی بۆ داكۆكیكردن لە مافەكانی مرۆڤ ، لەلایەن بەهاكانی  دیموكراسی و رەخساندنی ئازادی خەڵاتی ئەمساڵی مافی مرۆڤی شارەوانی شارەكە دەبەخشرێتە سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشوتری "هەدەپە".

خەڵاتەكە لە ساڵی 1995ەوە هەموو ساڵێك لە رۆژی 10ی كانونی یەكەمدا لە یادی راگەیاندنی جاڕنامەی گەردونی مافەكانی مرۆڤ دەدرێت بە كەسایەتی یاخود دەستە و گروپێك كە لەپێناوی مرۆڤایەتی و لێبوردەیی نێوان مرۆڤ و گەلاندا خەباتیان كردبێت.

حكومەتی توركیا لە 4ی 11ی 2016 هەریەك لە سەڵاحەدین دەمیرتاش و فیگەن یۆكسەگداغ و 13 پەرلەمانتاری تری هەدەپەی بەتۆمەتی هاوكاریكردنی پارتی كرێكارانی كوردستان "پەكەكە" دەستگیر كردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە