پەیامی کورد ... 52 کۆچبەری کوردی ، پێش گەیشنیان بە کەنارئاوەکانی دوورگەی كرۆتۆنێ لە سنووری ئیتاڵیا دەکەونە ناو ئاوی ئەو ووڵاتە و، تا ئێستاش "چارەنووسی یەک کەسیان نادیارە".
ئاری جلال بەرپرسى فیدراسیۆنى پەنابەران لە هەرێمى کوردستان ڕایگەیاندوو كاتژمێر چواری بەرەبەیانی ئەمرۆ یەختێک کە 52 کۆچبەری کوردی تێدابووە، لە کەناراوەکانی یۆنان بەڕێکەوتوون بەرەو کەنارئاوەکانی ئیتاڵیا بە ھۆكارێكی نادیار پێش گەیشتنیان بە ووشکانی، تیکدەشکیت و تەواوی کۆچبەرەکان کەوتوونەتە ئاوی دەریای ناوەڕاستەوە.
ئاری جەلال هەروەها ئەوەشى خستەڕوو، کۆچبەرە کوردەکان لە ئاوەکەدا ھاواریان کردووە و داوای بەهانەوەچوونیان کردووە، پۆلیسی ناوچەی تۆڕێ میلیسیا گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە و بە چوپ و بەلەمی بچووك ھاوكاریی کۆچبەرە كوردەكانیان کردووە و توانیویانە 49 کۆچبەریان ڕزگاربکەن، کە شەشیان ئافرەت و چواریان منداڵ بوون، کە منداڵی ساواشی تێدابووە، هەروەها دوای دوو کاتژمێر دایکێک و منداڵێکی ساواش دۆزراونەتەوە
بەوتەی پۆلیس لەزاری ڕزگاربووانی ڕووداوەکە بێ سەروشوێن بووی ئەو ڕووداوە عێراقییە.
ئاری جلال ڕایگەیاند نوینەرایەتی دەزگای لووتکە بۆ کاروباری ئاوارەو پەنابەران لەئەورووپا ئاگادارکردوەتەوە کەتەواوی هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەنووسی ئەو پەنابەرە بی سەروشوێن بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە