پەیامی کورد ... کارگه‌ى دۆشاوى ته‌ماته‌ى هه‌ریر له ماوه‌ی مانگێكدا ده‌كه‌وێته‌وه كار
له كۆبوونه‌وه‌یەكدا، دوێنێ سێشه‌ممه ٧-٧-٢٠٢٠، قایمقامیه‌تی شاری هه‌ولێر و نوێنه‌ری جووتیاران به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی كشتوكاڵی هه‌ولێر بۆ ساخکردنەوە و كڕینی بەرهەمی تەماتە لە جووتیاران، بڕیار درا كه کارگەی قوتووبەندیی هەریر لە نزیکترین کاتدا بەگەڕ بکەوێتەوە و دەست بکرێت بە کڕینی تەماتە لە جووتیاران بۆ کارگەکە. سه‌رپه‌رشتیاری كارگه‌ی دۆشاوی ته‌ماته‌ی هه‌ریریش ئاشكرای ده‌كات، له ماوه‌ی مانگێگدا كارگه‌ى دۆشاوى ته‌ماته‌ى هه‌ریر ده‌كه‌وێته كار و، ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتووش ده‌ست به وه‌رگرتنی به‌رهه‌می ته‌ماته‌ی جووتیاران ده‌كرێت.
لوقمان حه‌سه‌ن، سه‌رپه‌رشتیاری كارگه‌ی دۆشاوی ته‌ماته‌ی هه‌ریر، ڕایگەیاند: "ده‌مێكه ئاماده‌كاریی خۆمان كردووه بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی كارگەکە له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه. ئەم کارە دوو لایه‌نی هه‌یە؛ لایه‌ك وه‌كو لایه‌نی هونه‌ریی كارگه‌یه و له ماوه‌ی مانگێكدا ته‌واوی ده‌كه‌ین و كێشه‌ی ته‌كنیكی نامێنێت، ئه‌وه‌ی تریش بابه‌تی كه‌لوپه‌لی سه‌ره‌تاییه له‌گه‌ڵ جووتیاران دانیشتین كه ته‌ماته‌مان بده‌نێ، به‌ڵام ڕێك نه‌كه‌وتین و جووتیاران ئاماده نه‌بوون كیلۆی به ٢٠٠ دینار پێمان بفرۆشن له‌سه‌ر زه‌وی، واتا سندووق و گواستنه‌وه له‌سه‌ر خۆمان، دواتریش بابه‌تی نەخۆشیی كۆرۆناش به‌سه‌ردا هات، بۆیه دوا كه‌وتین ".
سه‌رپه‌رشتیاری كارگه‌ی دۆشاوی ته‌ماته‌ی هه‌ریر ٢وتیشی: "ئێستا به‌پێی پڵانی حكوومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌ت و پارێزگاری هه‌ولێر پڵانی سه‌ره‌تاییمان ئه‌وه‌یه، ڕۆژی شه‌ممه ده‌ست ده‌كه‌ین به كڕینی ته‌ماته‌ی جووتیاران و، لای خۆمان خه‌زنی ده‌كه‌ین تاوه‌كو كارگه‌كه ده‌كه‌وێته كار، كه هه‌موو هه‌وڵی خۆمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ له ماوه‌ی مانگێكدا كارگه‌كه بكه‌وێته كار ".
لوقمان دەشڵێت: "بۆ ئه‌مساڵ ته‌واوی به‌ربوومی ته‌ماته‌ی جووتیاران وه‌رده‌گرین، به‌ڵام بۆ ساڵی داهاتوو ئێمه تۆوی ته‌ماته به جووتیاران ده‌ده‌ین، چونكه تۆوی ئاوی ته‌ماته جیاوازه له‌گه‌ڵ ته‌ماته‌ی خواردن".
لوقمان حه‌سه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: "كارگه‌كه ته‌نها ئاوی ته‌ماته نییه، به‌ڵكو بۆ شه‌ربه‌تدروستكردنیش به‌كار دێت، له هه‌وڵداین ئه‌و لایه‌نه‌شی به‌گه‌ڕ بخه‌ینه‌وه تا به‌رهه‌مه‌كانی تری جووتیاران وه‌ربگرین بۆ شه‌ربه‌ت ."
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە