ووڵامێک لە لایەن بەرێوبەرایەتی گشتی ئاسایش- ھەولێرەوە بۆ " مەحموود سەنگاوی "

ووڵامێک لە لایەن بەرێوبەرایەتی گشتی ئاسایش- ھەولێرەوە بۆ " مەحموود سەنگاوی "

پەیامی کورد   ...   ووڵامێکی پێویست بۆ مەحمود سەنگاوی لە بەرێوبەرایەتی گشتی ئاسایش- ھەولێر

چەند رۆژێک بەر لە ئێستا، محمود سەنگاوی بە شێوەیەکی ناڕەوا و بە ئاستێکی نزمی وەک خۆی پەلاماری هێزەکانی ئاسایشی دا و ناماقوڵی زۆری دەرهەق بە دڵسۆزان و رۆڵەکانی ئەم گەلە و دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستانی کردووە. ئەو وتانەی محمود سەنگاوی پەیوەندیدارە بە دۆسیەی تۆمەتبارێک کە لەسەر مامەلەکردن بە شەست کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرابوو و لە بەندیخانە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.

ئێمە تێگەیشتنمان هەیە بۆ هەست و سۆزی کەسوکار و لایەنگرانی ئەو کەسە کە تێوە گڵاوە بە بازرگانی کردن بە ماددەی هۆشبەر و دەرگامان کراوەتەوە بۆ هەر جۆرە لێکۆلینەوەیەک کە گومانەکان بڕەوێنێتەوە و لێکۆلینەوەکان لەو بارەیەوە لەگەڵ لایەنە فەرمیە پەیوەندیدارەکان بەردەوامە.

ئاشکراکردنی ئەم گرووپە تاوانبارە دەستکەوتی گەورەیە بۆ پڕۆسەی گەڕان و ئاشکراکردنی ئەو گروپە مافیاییەی دەیانەویت هەرێمی کوردستان بکەنە ناوەندی بازرگانی کردن و ئالودەکردنی هاووڵاتیان بە ماددەی نەگریسی هۆشبەر. دەزانین قاچاخچێتی لە ناو پشێویدا چاڵاک دەبێت، بۆیە جێگەی سەرسوڕمان نییە قاچاخچییەکی ناسراوی مەرزەکانی ناوچەی گەرمیان، کە تێوەگڵاوی بازرگانی ڕەش و ئەندامی تۆڕی بازرگانی ناشەرعییە، بەرگری لە تۆری مافیا بکات و لەسەریان بێتە دەنگ و وەرەقەکان تێکەڵی پەیوەندی نێوان حیزبەکان بکات.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان پێکهاتووە لە ڕۆڵە دڵسۆزەکانی ئەم گەلە و شەونخوونی و ماندووبوونی زۆر دەکێشن و هەزاران شەهید و بریندارمان داوە تا هاوڵاتیان لە ئارامی و ئاسایشدا بژین و هەرێمی کوردستان پارێزراوبێت لە هەر جۆرە هەڕەشە و مەترسیەکی تیرۆریستان و مافیاکانی ماددەی هۆشبەر و هاوکاری و پاڵپشتی و دەستخۆشی هاونشتمانیانی دڵسۆز لای ئێمە سەنگی مەحەکە نەک خۆگڤکرندنەوەی شەریکەکانی تاوان و قاچاخچێتی.

دەزگاکەمان بەمافی خۆی دەزانێت لە دژی هەر جۆرە تۆمەتێکی ناڕەوا و ناوزڕاندنێک، بەرامبەر دەزگا و هێزەکانمان، رێکاری یاسایی بگرێتەبەر.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش- هەولێر

2020/1/20

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە