پەیامی کورد ... قوباد تاڵەبانی: پێش سەری ساڵ لەگەڵ بەغدا دەگەینە ڕێکەوتنی کۆتایی
سەرۆكی وەفدی باڵای دانوستانكاری هەرێمی کوردستان لە بەغدا ڕایدەگەیەنێت: لەگەڵ حكومەتی عیراق لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ ڕێككەوتین.
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆكی وەفدی باڵای دانوستانكاری هەرێم لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لە بەغدا ڕایگەیاند: دوو هەفتەیە شاندی هەرێم لە بەغدای پایتەختی عیراقە بۆ بەدەستهێنانی شایستە دارایییەكانی هەرێم، سەركەوتین و ڕێككەوتین لەگەڵ حكومەتی عیراق لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١.
سەرۆكی وەفدی باڵای دانوستانكاری هەرێم داواشی لە حكومەتی عیراق كرد پێش كۆتایی هاتنی ساڵی ٢٠٢٠ شایستە داراییەكانی هەرێم بنێرێت.
قوباد تاڵەبانی وتیشی، بۆ جێبەجێكردنی یاسای كورتهێنانی دارایی لە بەغداین و گفتگۆكانیش بەردەوامن.
ڕوونیشیكردەوە، یاساكە دوو مەرجی لەسەر هەرێمی كوردستان داناوە یەكەم، ڕادەستكردنی داهاتی نەوتی و دووەمیش داهاتی نا نەوتی و هەرێمیش هەردوو مەرجەكەی قبوڵ كردووە.
قوباد تاڵەبانی ئەوەشی خستەڕوو، هەرێم لەو ٢٦ تریلیۆن دۆلار قەرزەی كە عیراق كردوویەتی بەشێكی هەیە، بەڵام تا ئێستا بەشەكەی دیاری نەكراوە.
سەرۆكی وەفدی باڵای دانوستانكاری هەرێم ئاماژەی بەوەشدا، لە ساڵی ٢٠٢ۆ دا تەنیا شەش جار لەلایەن بەغداوە تەمویلی هەرێمی كوردستان كراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە