پەیامی کورد ... بەیاننامەی گرینگی شەورای ئەمنییەتی نەتەوەیی ئێران بڵاو کرایەوە .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان بەیاننامەی گرینگی شەورای باڵای ئەمنییەتی نەتەوەیی ئێران کە لە کاردانەوە بە هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئۆتۆمبێلی هەڵگری قاسم سلیمانی و کۆمەڵێک لە فەرماندەکان ڕایگەیاند : تۆڵەیەکی قورس و بەهیز لە کاتی گونجاو‌دا و لە شوێنی گونجاو‌دا ئەنجام دەدەین
شەورای ئەمنییەتی نەتەوەیی ئێران ، ئه‌مریكا به‌رپرسیارێتی هه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌كی كوژرانی قاسم سلێمانی و ئه‌بوو مه‌هدی موهه‌ندیس ده‌خاته ئه‌ستۆی ئه‌مریكاو ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "تۆڵه‌یه‌كی توند له‌ئه‌مریكا ده‌كه‌ینه‌وه".
شەورای ئەمنییەتی نەتەوەیی ئێران به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی عه‌لی خامنه‌ئی رابه‌ری باڵای شۆڕشی كۆماری ئیسلامی ئێران كۆبوه‌وه.
له‌دوای كۆبونه‌وه‌كه‌ش ڕاگه‌ێندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌و جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌مریكا به‌رپرسه له‌ده‌رئه‌نجام و كاردانه‌وه‌كانی كوشتنی قاسم سلێمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس كه گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ئه‌مریكا بوه له‌ڕۆژئاوایی ئاسیا‌و له‌كاتی دیاریكراوی خۆشی‌دا به‌تووندی تۆڵه ده‌كه‌ینه‌وه".
ڕاشیگه‌یاند، واشینتۆن له‌و هه‌ڵه گه‌وره‌یه‌ی ئه‌نجامیدا به‌ئاسانی ڕزگاری نابێت.
له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌شه‌وه ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران ئه‌وه‌یخستۆته‌ڕو، ژماره‌یه‌ك بڕیاری پێویستیان تایبه‌ت به‌ڕه‌وشه‌كه ده‌ركردوه، ئه‌وانه‌شی دڵیان به‌ئه‌نجامدانی ئه‌و كرده‌وه تاوانكاریه خۆشكردوه، ده‌بێت زۆر باش بزانن كه ئه‌و هه‌نگاوانه، هه‌نگاوی كوێرانه‌و ترسنۆكانه‌ن و ئیراده‌ی ئێران له‌درێژه‌پێدانی و به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه سیاسه‌تی به‌رگری ئێران به‌هێزتر ده‌بێت.
هەروەها مەرجەعی تەقلیدی عێراق ، لە بەیاننامەیەکی دیکەدا ڕایگەیاند : خوێنی ئەمریکییەکان حەڵالە .
لە ڕاگەێندراوێکدا ئایەتۆڵڵا کازم حائێری مەرجەعی پلە باڵای شیعەکانی عیراق لە دوای کوژرانی قاسم سلیمانی و ئەبوو مەهدی مۆهەندیس ڕایگەیاند : فەتوای حۆرمەت بە ئامادەبوونی هێزە تیرۆریستییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە عێراق حەڵالە .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە