پەیامی کورد ... سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (1)ی ئاساییی رۆژی سێشه‌مه رێكه‌وتی 2019/9/17ی راگه‌یاندووە، كه به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
یه‌كه‌م: خستنه‌ڕووی راپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌سه‌ردانی شاندی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ به‌شداریكردن له كۆنگره‌ى په‌رله‌مانه‌كانی ئاسیا و شێوازی رێكخستنی په‌یوه‌ندیی لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌لایه‌ن به‌ڕێز جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان.
دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌م بۆ ئه‌م پێشنیازه‌یاسایانه‌ی خواره‌وه به‌پێی حوكمى (82،80،79)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
1 - هه‌موارى یه‌كه‌می په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق.
2 - پێشنیازه‌یاسای (به‌ركاركردن و هه‌موارى یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى قاچاغیكردن به نه‌وت و به‌رووبوومه‌كانی ژماره (41)ى ساڵی 2008).
3 - پێشنیازه‌یاسای به‌ركاركردنی یاسای فیدرالیی پاراستنی به‌رهه‌مه عێراقییه‌كان ژماره (11)ى ساڵی 2010ى هه‌مواركراو),
4 - پێشنیازه‌یاسای (رێكخستن و یه‌كحستنی عه‌لوه‌كان).
5 - پێشنیازه‌یاسای (به‌ركاركردنی یاسای فیدرالیی واژۆی ئه‌لیكترۆنی و مامه‌ڵه ئه‌لیكترۆنییه‌كان ژماره (78)ى ساڵی 2012).
6 - پێشنیازه‌یاسای (به‌ركاركردن و هه‌موارى یاسای گرتنی مایه‌ى قاچاغ و قه‌ده‌غه‌كراو بۆ ئالوگۆڕكردن له بازاڕه نێوخۆییه‌كان ژماره (18)ى ساڵی 2008ى هه‌مواركراو).
7 - پێشنیازه‌یاسای (به‌ركاركردن و هه‌موارى یاسای هاورده‌كردن و فرۆشتنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان ژماره (9)ى ساڵی 2006).
سێیه‌م: خستنه‌ڕووی بیرۆكه‌ی ئه‌ندامى په‌رله‌مان (هێڤیدار ئه‌حمه‌د سلمان) سه‌باره‌ت به (ژماره‌ى دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستان) به‌پێی خاڵی (2)ى بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له ماده‌ی (49)ى په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە