پەیامی کورد... قوربانییەکی دیکەی هێرشەکەی چەکدارییەکەی ماردین گیانی لەدەستدا
دوانیوەرۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەو هاووڵاتییەی هەرێمی کوردستان کە لە سنووری پاریزگای مێردین لەگەڵ چەند ئەندامێکی خێزانەکەی لە هێرشێکی چەکداریدا برینداربوو، گیانی لەدەستدا.
شەوی رابردوو 18/19ـی کانوونی دووەمی 2023، لەسەر رێگەی نسێبین-ی سەر بە پارێزگای مێردین لە باکووری کوردستان هێرشی چەکداری کرایە سەر ژمارەیەک هاووڵاتی دانیشتووی دهۆک، لە ئەنجامدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
بریندارەکە ناوی مەلا ئەحمەد جەلالەدینە و پاش مانەوەی لە نەخۆشخانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
هاوکات کەمێک لەمەوبەر، بە گوێرەی راگەیەندراوێکی پارێزگاری ماردین، چوار تۆمەتبار لەسەر رووداوەکە دەستگیرکران و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە