بانگەوازی ژنانی مەهاباد بۆ خۆپێشاندانێکی هێمنانە

بانگەوازی ژنانی مەهاباد بۆ خۆپێشاندانێکی هێمنانە


پەیامی کورد... بانگەوازی ژنانی مەهاباد بۆ خۆپێشاندانێکی هێمنانە


کۆمەڵێک لە ژنانی شاری مەهاباد لە ڕاگەیەندراوێکدا بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ڕاپەڕیوی شاری سنە داوایان لە هەموو ژنانی شار کردووە کە لە خۆپیشاندانێکی هێمنانەدا کە ڕۆژی پێنجشەممە١٣ی ئۆکتۆبەر لە مەیدانی چوارچرا "فەلەکەی شارەداری"دا دەست پێ دەکات، بەشداری بکەن.

لەو ڕاگەیەندراوەدا هاتووە خۆپێشاندانەکەمان بۆ ئەوەیە هێز و گوڕ و ئیرادەیەکی تایبەت بە خەڵکی شاری سنە و هەموو کوردستان بدرێت و ئەرکی خۆمان لەو پێوەندییەدا بەجێ هێنابێت.

لەو ڕاگەیەندراوەدا داوا کراوە کە ژنان لە خۆپیشاندانەکەدا دروشمەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" و "سنە بە تەنیا نییە، مەهاباد پشتیوانییە" بەرز دەکەنەوە. خۆپیشاندانەکەش لە مەیدانی "چوارچرا" دەست پێ دەکا و دواتر بەرەو فەرمانداری و لەوێ‌وە بۆ پردی "حێکمەت" و لەوێ‌وە بۆ پردی شەبەکەی بێهداشت و دواتر بەرەو چوارچرا درێژە دەکێشێ.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە