پەیامی کورد... ئەڵمانیا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات بە پەلە ئۆکراینا جێ بهێڵن
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، هۆشداریی دەدات بە هاووڵاتییانی ئەڵمانیا لەبارەی پرسی گەشتکردن بۆ ئۆکراینا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، داوا لە هاووڵاتییانی ئەڵمانیا دەکەین کە بەپەلە و لە کاتی خۆیدا ئۆکراینا جێ بهێڵن.
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتە ڕوو کە لە ئەگەری هێرشی ڕووسیا بۆسەر ئۆکراینا ئەوا توانای پشتیوانیکردنی هاووڵاتییانی ئەڵمانیا سنووردار دەبێت.
ئاماژەیان بەوەشدا "شەڕ و پێکدادانی سەربازیی لە هەر ساتێکدا ئەگەری هەیە سەر هەڵبدات".
پێشتر هێڵی ئاسمانی ئەڵمانی Lufthansa ڕایگەیاندبوو کە لە ٢١ی شوباتەوە گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ کیێڤ ڕادەگرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە