نرخی نەوت بەردەوامە لەدابەزین

نرخی نەوت بەردەوامە لەدابەزین

پەیامی کورد... نرخی نەوت بەردەوامە لەدابەزین

نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامە لەدابەزین بەجۆرێك ئەمڕۆ شەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە بە بڕی زیاتر لە دوو دۆلار ڕووی لە دابەزین کرد.

لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەبازاڕەكانی جیهان بە٧٢ دۆلار و ٤٢ سەنت بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەی پێوە دەكرێت، كەچی لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٧٤ دۆلار و ٧ سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرا.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکاش بۆ ٦٦ دۆلار و ٣٤ سەنت دابەزی، لە کاتێکدا لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٦٨ دۆلار و ٣٥ سەنت بوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە