پەیامی کورد ... ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند : پەرلەمانی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا خولی پاییزەی یاسادانانی بۆ ٣٠ رۆژ درێژکردەوە.
لوقمان وه‌ردی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند، كۆمه‌ڵێك پرۆژه‌یاسای گرنگ ئاڕاسته‌ی په‌رله‌مان كراون له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه پرۆژه‌یاسای چاكسازی، كه پرۆژه‌یاسایه‌كی گرینگه بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، "بۆیه پێویستی به‌دیراسه‌كردن و گفتوگۆی زۆر هه‌یه، لیژنه‌كان په‌یوه‌ندیداره‌كانیش راپۆرتی خۆیان له‌وباره‌یه‌وه پێشكه‌ش نه‌كردوه".
ئاماژەی بەوەشکرد، "پرۆژه‌یاسایه‌كی دیكه‌ی گرینگ كه ئه‌ویش مادده هۆشبه‌ره‌كان و كارتێكه‌ره عه‌قڵیه‌كانه، خوێندنه‌وه‌ی دووهه‌می بۆ نه‌كراوه و راپۆرتی له‌باره‌وه ئاماده نه‌كراوه".
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی کوردستان باسی لەوەشکرد، سه‌رجه‌م ئه‌و پرۆژه گرینگانه وایانكرد، پشووی پاییزه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان مانگێك كه‌م بكرێته‌وه، به‌پێی په‌یڕه‌و له 1-1-2020 تا مانگی 1-3-2020 پشووی فه‌رمیه، به‌ڵام ئەوام پشوه‌كه‌یان كه‌مكرده‌وه بۆ 1-2-2020 تا 1-3-2020.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە