"کشانەوە لەبەرەیەکی شەڕ، مانای دۆڕاندن نییە"

"کشانەوە لەبەرەیەکی شەڕ، مانای دۆڕاندن نییە"

ساڵح موسلیم دەڵێت، کشانەوەی شەڕڤانان لەبەرەیەکی شەڕ، مانای دۆڕاندن نییە، لەکۆتاییدا سەرکەوتن هەر بۆ گەل و نەتەوەکانی سوریایە.
لە لاپەڕی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایبەتی تویتەر،  ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) و بەرپرسی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی تەڤدەم بڵاویکردووەتەوە، کە کشانەوە لەبەرەیەکی شەڕ، مانای دۆڕاندن و کشانەوە لەشەڕ نییە، بەڵکو شەڕ و کێشمەکێش بەردەوام دەبێت و گەلی کوردیش بەردەوام دەبێت لە بەرگریکردن  لە خۆی دژ بەو جینۆسایدەی پیلانیان بۆی داڕشتووە.
موسلیم، جەختیشیکردووەتەوە، کە لەکۆتایی ئەم شەڕەدا سەرکەوتن هەر بۆ گەل و نەتەوەکانی سوریا دەبێت.
وتەکانی هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە، دوای ئەوە دێت کە ئەمڕۆ پاش نزیکەی (٦٠) رۆژ لەهێرشکردن و بۆردومانکردن، سوپای تورکیا بەهاوکاری سوپای سوریای ئازاد و گروپە هاوپەیمانەکانی، توانی بچێتە ناوەندی شاری عەفرین و کۆنتڕۆڵی کرد.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە