ڕەزامەندی ئەمریکا بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی گەشت بە ئاڵمانیا بە بەهای ١.٨ میلیارد دۆلار

ڕەزامەندی ئەمریکا بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی گەشت بە ئاڵمانیا بە بەهای ١.٨ میلیارد دۆلار

پەیامی کورد     ...    ڕەزامەندی ئەمریکا بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی گەشت بە ئاڵمانیا بە بەهای ١.٨ میلیارد دۆلار .

ویلایەتەیەکگرتووەکان ڕەزامەندی دەربڕی کە فڕۆکەی گەشت بە بەهای ١.٨ میلیارد دۆلار بفرۆشرێتە ووڵاتی ئاڵمانیا .

بە پێی ڕاپۆرتێک وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا ڕەزامەندی دەربڕی کە فڕۆکەی گەشتی  P-8A Poseidon ی بە بەهای نزیکەی ١.٨ میلیارد دۆلار بە ئاڵمانیا بفرۆشێت . ئەم هەواڵە لە بابەتێک دا لە لایەن ئاژانسی هاوکارییە بەرگری و ئەمنییەتییەکانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکادا ڕاپۆرت دراوە .

بە کۆی گشتی وەزارەتی کاروباری دەرەوە ئەگەری فرۆشتنی ٥ فڕۆکە و کەل و پەلی پەیوەندیداری بە بەهای ١.٧٧ میلیارد دۆلار پەسەند کرد . پێشتر بەڵگەنامەی پێویست بۆ ئەم مەبەستە خراوەتە ڕوو کە کۆنگرەی ئەمریکا ئاگادار دەکاتەوە .

ئاماژەش کراوە کە ئەم مامەڵەیە دەبێ لە سیاسەتی دەرەوە و ئەمنییەتی نیشتیمانی ووڵات پاڵپشتی بکات و ئەمنییەتی هاوپەیمانێکی ناتۆ ش باشتر بکات .

 P-8A Poseidon بۆ هیزی دەریایی ویلایەتەیەکگرتووەکان بە پێی فڕۆکەی موسافرهەڵگری بووئینگ ی ٧٣٧ - 800ERX درووست کراوە .

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە