سه‌رۆك وه‌زیران كازمى، پیرۆزبایى له‌ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات

سه‌رۆك وه‌زیران كازمى، پیرۆزبایى له‌ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات

پەیامی کورد      ...    سەرۆك وه‌زیران كازمى، پیرۆزبایى له‌ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات

به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2021/3/21  نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌  موسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ ه‌وه‌ پێگه‌یشت.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیران كازمى پیرۆزباییى جه‌ژنى نه‌ورۆز و سه‌رى ساڵى تازه‌ى كوردى له‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى كرد و هیواى جه‌ژنێكى ئارام، سه‌ركه‌وتن و ساڵێكى خۆشى بۆ به‌ڕێزیان و گه‌لى كوردستان خواست.

لاى خۆیه‌وه‌ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاسى سه‌رۆك وه‌زیران كازمى كرد بۆ په‌یوه‌ندى و پیرۆزبایییان و هیواى ئارامى و سه‌قامگیرى و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌كانى بۆ عێراق خواست.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە