پەیامی کورد... شاخەوان عەبدوڵڵا: پێکهاتەی دادگای فیدراڵی بێلایەن نین
شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بڕیاری دادگای فیدراڵی لە بارەی دۆسیەی نەوتی هەرێم بڕیارێکی سیاسییە، پێکهاتەی دادگاکە بێلایەن نین.
شاخەوان عەبدوڵڵا لە چاوپێکەوتنێکی مییدیایدا باسی لەوە کردووە، بڕیاری دادگای فیدراڵی لە بارەی دۆسیەی نەوتی هەرێم سیاسییە و باشترین بەڵگە بۆ ئەوە کاتی بڕیارەکەیە، کە لە ٢٠١٢ەوە بڕیاری لەسەر نەدراوە لەم کاتەدا کراوەتە بڕیار.
ڕوونیشی کردووەتەوە، لایەنی ناکۆک کە وەزارەتی نەوتە خۆی داوای دواخستنی ئەم بابەتەی کردووە و دەڵێت دۆسیەکەیان داخستووە، کەچی دادگای فیدراڵی دەستیان بۆ بردووە و بڕیاریان لە سەرداووە، دەتوانم بڵێم پێکهاتەی دادگاکە بێلایەن نین و بەشی زۆرینەی ئەندامانی کاریگەری سیاسییان لەسەرە.
جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتەشیەتی، حکومەتی عێراق خۆی ڕێگەی بە حکومەتی هەرێم داوە سیاسەتی نەوتی خۆی بەم شێوەیە بێت و ڕێککەوتنیش لەم بارەیەوە هەیە، کە بەشێکە لە دانپێنانی حکومەتی عێراقی و لە بودجەی ٢٠٢١دا جێی کراوەتەوە، ئەمە مانای ئەوەیە کە حکومەتی فیدراڵی ڕازی بووە بەم سیاسەتە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە