پەیامی کورد... چوارەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە سلێمانی كرایەوە
ئەمڕۆ چوارەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە سلێمانی كرایەوە و نزیكەی 250 خانەی چاپ و بڵاوكردنەوە لە 20 وڵاتی جیهانەوە تێدا بەشدارن.
لەمبارەیەوە شەوقی عومەر جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە: پێشانگاكە كە 10 رۆژ بەردەوام دەبێت و زیاتر لە 200 خانەی چاپ و بڵاوكردنەوە بەشدارن و 50 هەزار ناونیشان و نزیكەی 2 ملیۆن كتێب نمایش كراوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە: خانەكانی چاپ و بڵاوكردنەوە لە هەرێمی كوردستان، عێراق، توركیا، ئێران، سووریا، سعودیە، ئوردن، سوێد، هۆڵەندا، بەریتانیا و دانیمارك و وڵاتانی دیكە بەشدارن، رێژەی داشكاندن بەپێی دەزگا و خانەكان لەنێوان 30% بۆ 40% دەبێت.
لای خۆشیەوە مەروان حەمە خورشید بەرپرسی راگەیاندنی پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەكردووە، لە پێشنگاكەدا جیاواز لە خستنەڕوی كتێب، رۆژانە چەندین دیدار و سیمینار بۆ ئەو دەزگا رۆشنبیرییەكان رێكدەخەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە