کیێڤی ئۆکرانیا لە رێگەی درۆنی ئێرانییەوە بۆردومانکرا

کیێڤی ئۆکرانیا لە رێگەی درۆنی ئێرانییەوە بۆردومانکرا

پەیامی کورد... کیێڤی ئۆکرانیا لە رێگەی درۆنی ئێرانییەوە بۆردومانکرا


لە کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا دەنگی چوار تەقینەوە بیسترا، بەرپرسانی وڵاتەکە باسیان لەوە کرد کە بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی "کامیکازی" ئێرانی هێرش کراوەتە سەر شارەکە.

ڤیتالی کلیچکۆ، سەرۆکی شارەوانی کیێڤ لە هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاماژەی بەوە کرد کە لە ناوچەی سەچەنسکی، چوار تەقینەوە روویانداوە.

کلیچکۆ وێنەی پاشماوەی ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانانە (کامیکازی)ی بڵاوکردەوە کە لە هێرشەکاندا بەکارهاتوون، بەڵام هیچ لێکدوانێکی نەدا لەبارەی ئەوەی هێرشەکان زیانی گیانیان هەبووە یان نا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، بەهۆی هێرشەکانەوە بینایەک لە ناوەندی شاری کیێڤ زیانی بەرکەوت و دەشڵێت، هێزە ئەمنییەکان تەقەیان بە ئاسماندا دەکرد بۆ ئەوەی درۆنەکان تێکیبشکێنن.

لە پاش دەنگی تەقەکان، دەنگی دوو تەقینەوە لە ناوچەکە بیسترا و هێزە ئەمنییەکان، تیمی ئاگرکوژێنەوە و رۆژنامەنووسان رایانکرد و هەوڵیاندا لە شوێنەکە دوور بکەنەوە.

لە كاتێكدا دووكەڵ شەقامەكانی دەوروبەری ئەو ناوچەیەی تەنی بوو كە هێرشی کرایە سەر، بەشێك لە دانیشتووانی ناوچەکە هەوڵی جێهێشتنی ناوچەکەیان دا.

ئەمەش لەکاتێکدایە، هێزەکانی رووسیا لە 10ی تشرینی یەکەمدا، زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانییان کردە سەر کیێڤ.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە