زۆر به تووندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه ده‌كه‌ین كه به شێوه‌یه‌كى دڕندانه ئه‌مڕۆ ناوه‌ڕاستى شارى به‌سراى به ئۆتۆمبیلێكى بۆمبڕێژكراو كرده ئامانج و له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى شه‌هید و بریندار بوون.
پرسه و سه‌ره‌خۆشی قووڵمان ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌س و كارى شه‌هیدان ده‌كه‌ین ، له دڵه‌وه هاوسۆز و هاوخه‌میانین. له خواى مه‌زن داواكارین گیانى شه‌هیدان به به به‌زه‌یى و میهره‌بانی خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به خێزان و كه‌س و كاریان ببه‌خشێت.
هیواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین و دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بۆ پێشوازى له برینداران و پێشكه‌شكردنى هه‌موو خزمه‌ت و چاودێرییه‌كى پێویستى پزیشكى له نه‌خۆشخانه‌كانى ئاماده‌یه.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كورستان
2021/12/7
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە