ئاوی بەنداوی دووکان ڕۆژانە بەرز دە بێتەوە

ئاوی بەنداوی دووکان ڕۆژانە بەرز دە بێتەوە

پەیامی کورد... ئاوی بەنداوی دووکان ڕۆژانە بەرز دە بێتەوە

کۆچەر جەمال بەڕێوەبەری بەنداوی دووکان ئاشکرای کرد، ئاوی بەنداوەکە ڕۆژانە ٦ سانتیمەتر بەرز دە بێتەوە، پێشبینی ئەوەش دەکەن لەم مانگەدا شەپۆلی تری بارانبارین ناوچەکە بگرێتەوە.

کۆچەر جەمال بە ڕۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی وتووە، لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی یەکەمی ڕابردوو، عێراق لە بارودۆخێکی خراپدا بوو، ئەوەش بەهۆی دواکەوتنی شەپۆلی بەفر و باران، بەڵام لە کانوونی دووەم زۆر بە چڕی باری.

هێمای بۆ ئەوەش کردووە، لە ئێستادا ئاستی ئاوی بەنداوی دووکان ٣ مەتر بەرز بووەتەوە و ڕۆژانەش ٦ سانتیمەتر بەرز دە بێتەوە، پێشبینی ئەوەش دەکەن لەم مانگەدا شەپۆلی تری باران ڕوو لە ناوچەکە بکات.

بەڕێوەبەری بەنداوی دووکان لە بەشێکی تری قسەکانیدا ئاماژەی بەوە داوە، ئەو بەفرە زۆرەشی لە حەوزی بەنداوەکەدا باریوە مانگی ٣ دەست بە توانەوە دەکات و کۆتایی مانگیش بارودۆخی ئاویی عێراق ڕوون دەبێتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە