پەیامی کورد... بەهۆی دەرچوونی شەمەندەفەرێکی ئێرانی لە ڕێڕەوی خۆی ١٧ کەس گیانیان لەدەستدا
بەهۆی دەرچوونی شەمەندەفەرێکەوە لە ڕێڕەوەکەی خۆی لە وڵاتی ئێران، ١٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی تریش بریندار بوون، بەپێی زانیارییەکانیش برینی چەند کەسێکیان سەختە.
سەرچاوەکانی هەواڵی ئێران بڵاویان کردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری "تەبەس" لە ناوەڕاستی ئێران شەمەندەفەرێک کە لە گەشتێکدا بووە لە نێوان هەر دوو شاری "مەشهەد" و "یەزد" لە ڕێڕەوی خۆی دەرچووە.
ڕوونیش کراوەتەوە، شەمەندەفەرەکە ٧ فارگۆن بووە و ٤یان لە ڕێڕەوەکەی خۆی دەرچووە، لە ئەنجامدا ١٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکیش بریندارن، کە برینی ١٢یان سەختە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو ناوچەیەی ڕووداوەکە ڕوویداوە تێیدا هێڵەکانی مۆبایل لاوازە و پاش ماوەیەک زانیارییەکان گەیشتوون و تیمەکانی فریاکەوتن و ڕزگارکردن و هەلیکۆپتەر نێردراون بۆ ناوچەکە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە