پەیامی کورد … شەپۆڵێكی خێرای باران و بەفر هەرێم دەگرێتەوە
كەشناسی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، پێشبینی دەكرێت شەپۆڵێكی باران بارینی خێراو كورت خایەن چەند ناوچەیەكی هەرێم بگرێتەوە.
كەشناسی هەرێم بڵاویكردۆتەوە، نوێترین وێنەی مانگە دەستكردەكان ئەوە دەردەخات كە ئاسمانی هەرێم ئەمشەو بەهەور دادەپۆشرێت و پێشبینی حاڵەتێكی خێرای (كورت خایەن) ی باران بارین دەكرێ كە لە ڕۆژئاوای هەرێمەوە دەست پێدەكات پاشان بەناوەراستی هەرێمدا تێدەپەڕێت بەرەو رۆژهەڵات و ناوچەكانی كەركوك و گەرمیان و لە بەیانی زوودا كۆتایی دێت، هەروەها بەفریش لە ناوچە شاخاوییەكان دەبارێت و ئەگەری دروستبوونی تەم و مژیش هەیە لە ناوچەی جیاواز.
هەروەها تێبینی ئەوەشكراوە، كە ئەگەری بەفر بارین هەیە لە بەشێك لە قەزاو ناحیەكانی هەولێرو سلێمانی و ڕاپەڕین لەكاتەكانی دوای نیوە شەو تا بەرەبەیان.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە