پەیامی کورد ... ٣٨٠ هێکتار لە دارستانەکانی سەر بە شاری پاوە لە ئاگردا سووتان .
ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی "بۆزێن و مەرەخێڵـ"ـی سەر بە ناوچەی باینگانی شاری پاوە، بوو بەهۆی سووتاندنی ٣٨٠ هێکتار لە دارستانەکانی ئەو شارە.
ئەو ئاگرکەوتنەوەیە دوانیوەڕۆی دوێنێ چوارشەممە هەتا سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە درێژەی هەبووە و خەسارێکی زۆری بە ژینگەی ئەو ناوچەیە گەیاندووە.
هەتا ئێستا ڕێژەی خەسارەتی بەرکەوتوو لە دارستان و لەوەڕگەی "بۆزین و مەرەخێڵ" بەراورد نەکراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە