وەزارەتی شارەوانی ١٠٪ خەرجییەکانی کەم دەکاتەوە

وەزارەتی شارەوانی ١٠٪ خەرجییەکانی کەم دەکاتەوە

پەیامی کورد     ...   وەزارەتی شارەوانی ١٠٪ خەرجییەکانی کەم دەکاتەوە

 ووتەبێژی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ووتی، لە چوارچێوەی چاکسازی و پێداچوونەوە بە خەرجییەکانی وەزارەتی شارەوانی توانرا ١٠% خەرجییەکان کەم بکرێتەوە بەبێ ئەوەی کاریگەریی لەسەر خزمەتگوزارییەکان ھەبێت.

کوردۆ شابان، ووتەبێژی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند : "وەک وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی چاکسازی و پێداچوونەوە بە خەرجییەکانی وەزارەتی خۆمان لەم دۆخەی ئێستادا توانیومانە١٠%ی خەرجییەکانی وەزارەتەکەمان بە شێوەیەکی گشتی کەم بکەینەوە.''

کوردۆ شابان گوتیشی: "ئەو خەرجییانەی کەم کراونەتەوە لەناو دیوانی وەزارەت و بەرێوبەرایەتییەکان و کەمکردنەوەی ئەو خەرجییانەش ھیچ کاریگەریی لەسەر  خزمەتگوزارییەکانی وەزارەت نییە کە پێشکەشی ھاووڵاتییانی خۆی دەکات، بەڵام بەپێویستمان زانی کە پێداچوونەوە بە خەرجییەکاندا بکەین و ئەم کەرنتینەیەمان بەدەرفەتمان زانی بۆ جێبەجێکردنی ئەو پرۆسەیە."

گوتیشی: "ھەر لەو کەرنتینەیەدا توانرا ئەو شوێنانەی شەقامەکانی ناو شاری ھەولێر کە تێک چووبوون نۆژەن بکرێنەوە."

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە