خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچە بڵاو کرایەوە

خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچە بڵاو کرایەوە

دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت بەردەوامە و بڕیاره‌ سبەی پێنجشەممە ژمارەیەک وەزارەت و دەستە مووچە وەربگرن.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە ڕایگەیاند، سبەی پێنجشەممە ڕێكه‌وتى 21-11-2018 مووچەی وەزارەتی ئاوه‌دانكردنه‌وە و نیشته‌جێبوون، بازرگانی و پیشه‌سازی و وەزارەتی رۆشنبیریی و لاوان و هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دابەشدەکرێت.

٥ی مانگی ڕابردوو وەزارەتی دارایی دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی دەستپێكرد و دابەشكردنی مووچەش تا 25ی مانگ بەردەوام بوو.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە