دادگای فیدراڵی دوای چەند دانیشتنێكی دادگایی لەسەر سكاڵایەكی حكومەتی عێراق مافی دەرهێنانو هەناردەو فرۆشتنی نەوت بەهەرێم داو لەو بارەشەوە بڕیاری یەكلاكەرەوەیدا، بۆ ئەوەش پشتی بە ماددەی (111) دەستوور بەستووە.
ماوەی ڕابردوو حكومەتی عێراق سكاڵای لەسەر حكومەتی هەرێم تۆماركرد، ئەوەش بەهۆی ئەوەی بەشێوەی سەربەخۆ نەوت دەردەهێنێتو هەناردەی دەكاتو لەبازاڕەكانی جیهان دەیفرۆشێت.
ئەیاس سامۆك وتەبێژی دادگای فێدراڵی عێراق لەو بارەوە رایگەیاندووە، دادگای فیدراڵی دوێنێ چوار شەممە 27/6/2018 كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەسەرۆكایەتی دادوەر مەدحەت مەحمود ئەنجامداوە، ئەوەش لەسەر سكاڵاكەی حكومەتی عێراق.
هەروەها ڕایگەیاندووە، لەدانیشتنەكە هەردوولا سكاڵاكارو سكاڵالێكراو ئاماەبوونو دادگا بڕیاریداوە هەرێمی كوردستان دەتوانێت مامەڵە بە سامانە سروشتییەكانی خۆی بكات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە