پەیامی کورد ... ووتەبێژی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان رایگەیاند، لە دوەم ڕۆژی کۆنگرەدا بە کۆی دەنگی سەرجەم ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەکێتی دیاریکراون.
مەلا یاسین، ووتەبێژی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ئەمڕۆ ئەندامانی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەسەر پێشنیازی کۆسرەت رەسوڵ، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای سیاسی یەکێتی، ناوی هەشت کەسیان وەکو ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی هەڵبژارد".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەندامەکانی ئەنجوومەنەکە پێکهاتون لە مەلا بەختیار، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، عومەر فەتاح، عەدنان موفتی، حاکم قادر، ئەرسەلان بایز، دلێری سەید مەجید و شێخ جەعفەر.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە