پەیامی کورد ... نووری مالیکی : بە ئامانج گرتنی مەرجەعییەت و بەلاڕێدا بردنی پێگەکانی لە هەر جەناحێکەوە ڕەتکراوەیە .
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمای عێراق ڕایگەیاند : بە ئامانج گرتنی مەرجەعییەتی دینی ، درۆ ووتن لە دژی و بەلاڕێدا بردنی پێگەکانی لە هەر جەناحێک کە بێت ، دیاردەیەکی ڕەتکراوە و مەحکوومە .
بە پێی ڕاپۆرتێک نووری مالیکی لە پەیامێکی تویتەریدا نووسی : چۆن دوژمنانی عێراق و ئینکارکەرانی یەکگرتن و سەلامەتی حاکمییەتەکەی هەست دەکەن کە مەرجەعیەت بەربەستی پتەو و بەندی پاڵپشتی یەکگرتن و حاکمییەتی ووڵاتە ، پەیوەستە لە هەوڵدان تاکوو خەڵک لە ڕابەرایەتی حەکیمانە جیا بکەنەوە .
مردنی ئەوان ئەمەیە کە خەڵکی عێراق بە هەموو هێز ، نەتەوەکان و ئائینەکان بە پەیڕەوەکانی مەرجەعییەت کە سەلماندەەیەتی خاوەنی بالاترین ووشە و پێگەی پاڵپشتی دیموکراسی و پێشگرتنە لە خوێنڕشتن ، حۆرمەت دادەنێت .
مالیکی هەروەها ڕایگەیاند : ئەوانەی باوەڕیان پێ نیە ڕۆڵی مەرجەعییەت و تۆمەت لێدان بەو کەمینە سنووردارەن و دەبێ ڕێز لە ئابڕوو و ئیرادەی ئەوان بگرن چوونکە لە ئیرادەی نەتەوە نوێنەرایەتی دەکات .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە