لە باکووری کوردستان بەفرێکی زۆر باریووە و ئاستەنگی هاتووچۆی درووستکردووە

بەرواری بڵاوکردنەوە :
لە باکووری کوردستان بەفرێکی زۆر باریووە و ئاستەنگی هاتووچۆی درووستکردووە

پەیامی کورد... لە باکووری کوردستان بەفرێکی زۆر باریووە و ئاستەنگی هاتووچۆی درووستکردووە


لە شارە جیاوازەکانی باکووری کوردستان کەشوهەوا و بارینی بەفر کاریگەری نەرێنی لەسەر ژیانی هاوڵاتییان دروستکردوە و سەدان رێگە و شوێن بەهۆی بەفرەوە داخراون و هاوڵاتییان ناتوانن بەئاسانی هاتووچۆ بکەن، بەتایبەت خەڵکی شارۆچکە و گوندە شاخاوییەکان.

ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بەفربارین باکووری کوردستانی گرتووەتەوە و لە پارێزگای وان رێگەی زیاتر لە 270 گوندی ئەو ناوچەیە گیراوە.

لە پارێزگای جۆلەمێرگیش بەفرێکی زۆر باریووە و هاوڵاتییانی 12 گوند و 112 شوێنی نیشتەجێبوون گیراوە و ئاستەنگی هاتووچۆکردنیان بۆ درووستبووە.

لە پارێزگای مووش و بەدلیس بەهەمان شێوە بەفرێکی زۆر باریووە و رێگری لە هاوڵاتییان کردووە بە ئاسانی هاتووچۆ بکەن.

ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بەهێزی بەفربارین بەشێک لە پارێزگاکانی باکووری کوردستانی گرتووەتەوە و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوون.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە