لە باکووری کوردستان چوار کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

لە باکووری کوردستان چوار کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

پەیامی کورد... لە باکووری کوردستان چوار کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا


لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە شاری سێواسی باکووری کوردستان چوار کەس گیانیان لەدەستدا کە سیانیان ئەندامی یەک خێزانن و کەسێکی دیکەش بەسەختی برینداربوو.

ئەمڕۆ شەممە، میدیا ناوخۆییەکانى تورکیا بڵاویانکردەوە لەسەر ڕێگای سێواس-ئەرزنجان ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان تاکسیەک و بارهەڵگرێکدا ڕوویداوە و چوار کەس گیانیان لەدەستداوە.

لەوبارەی ڕووداوەکەوە، یەڵماز شیمشەک پارێزگاری سێواس ڕایگەیاند، ئەو خێزانە بەمەبەستی وەرگرتنی پشوو ڕۆشتوونەتە شارى ئەنتاڵیا و دوێنێ گەڕاونەتەوە و بەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٥:٣٠ خولەک تووشی ئەو ڕووداوە بوون.

ئاماژەی بەوەکرد، شۆفێری تەکسییەکە و سێ ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بە سەختی برینداربووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە