پەیامی کورد … چالاکێکی فەرهەنگی کورد لە خوراسان دەستبەسەر کراوە
هاووڵاتییەکی کوردی خوراسانی کە مانگی ڕابردوو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی مەشهەد گوازرایەوە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی حوزەیرانی، موحەمەد نیروومەند چالاکێکی فەرهەنگی کوردی خوراسانی دوای یەک مانگ دەستبەسەرکرانی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی مەشهەد بۆ بەندیخانەی وەکیل ئابادی ئەو شارە گوازرایەوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، موحەمەد نیروومەند خەڵکی گوندی پلگەرد، سەر بە ناوچەی هەزار مەسجدی شاری کەلاتی نادری لە پارێزگای خۆراسانی رەزەوییە کە لە بواری زمان و فەرهەنگی و هونەری کوردی چالاکی دەکات و دانیشتووی مەشهەد و سەرقاڵی کرێکاری بووە.
موحمەد نیروومەند تەمەن ٣٦ ساڵ ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی مەی ٢٠٢١، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات مەشهەد دەستبەسەر و لە ماوەی یەک مانگ دەستبەسەرکرانیدا لە مافی دیتنی بنەماڵەکەی و هەروەها مافی هەبوونت پارێزەر بێ بەش بووە.
ئەم چالاکە کوردە لەلایەن لقی ٩٠٣ی دادگای شۆرشی مەشهەد بە سەرۆکایەتی عەلی سلێمانی تۆمەتی چالاکی تەبلیغی دژی نیزام و پەیوەندی لەگەڵ گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی دژبەری حکوومەتی خراوەتە پاڵ.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە