پەیامی کورد ... لە کفری بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێک شوانێک کوژرا
لە گوندێکی سنووری قەزای کفری بۆمبێک تەقییەوە و لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەست دا و کەسێکی دیکەیش بریندار بوو.
"ئێوارەی ئەڕۆژی سێشەممە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١، لە گوندی بەلەی سنووری ناحیەی نەوجول لە قەزای کفری بۆمبێكی چێندراو تەقییەوە و لە ئەنجامدا گەنجێکی شوانکار بە ناوی (ساڵح ئازاد) گیانی لەدەست دا و ئامۆزایەکی بە ناوی (ڕزگار یاسین) بریندار بوو.
بەپێی زانیارییەکان، قوربانییەكان هەردووکیان شوانکار بوونە و برینی بریندارەکەش سەختە لە کەلارەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە