"پلەی ٣٧٣ ئەفسەری پێشمەرگە بەرز دەکرێتەوە"

"پلەی ٣٧٣ ئەفسەری پێشمەرگە بەرز دەکرێتەوە"
پەیامی کورد   ...   پلەی ٣٧٣ ئەفسەری پێشمەرگە بەرز دەکرێتەوە"

وەزارەتی پێشمەرگە، دوای دەرچوونی فەرمانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پلەی سەدان پێشمەرگە بەرز دەکاتەوە و بەڕێوبەری گشتی رۆشنبیری و ھۆشیاری وەزارەتەکەش ڕایدەگەێنێت : ئەوانەی ناویان لە خشتەی  ساڵی ٢٠٢٢ تۆمار کراوە پلەیان بەرز دەکرێتەوە.

بەپێی ڕاگەێندراوی وەزارەتی پێشمەرگە" دوای دەرچوونی فەرمانی ھەرێمی بۆ بەرزکردنەوەی پلەی ئەفسەرانی پێشمەرگە و رەزامەندی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ٣٧٣ ئەفسەری پێشمەرگە پلەیان بەرز دەکرێتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە ئیمزای لەسەر خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە کردووە.

بەڕێوبەری گشتی ھۆشیاری و رۆشنبیری لە وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرایکرد، ئەو ئەفسەرانەی پلەیان بەرزکراوەتەوە لەنێو خشتەی مانگی ئاداری ساڵی ٢٠٢٢ ناویان ھاتووە و لە مولازمی یەک تا لیوا دەگرێتەوە.

بڕیاری پلە بەرزکردنەوەی پێشمەرگە  پاڵپشت بە بڕیاری ھەرێمی ژمارە ١٢٨ی  لە ١١ی نیسانی ئەمساڵ و لەژێر تیشکی نووسراوی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بە ژمارە ١١٩٧ لە رۆژی ٢٠ی ئاداری ئەمساڵ دەرچووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە