پەیامی کورد ... لە هەفتەی داهاتووەوە پیلانی نوێی وەبەرهێنان ڕادەگەێندرێت
سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان رایدەگەێنێت : ئەو پڕۆژانەی بە هۆی نەخۆشی كۆرۆنا راگیرابوون، دەستیان بە كاركردن كردووەتەوە و بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو پیلانی نوێی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان ڕابگەێندرێت
د. محمەد شوكری، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند : "دوای راگرتنی پڕۆژەكان بە هۆی نەخۆشی كۆرۆناوە، لە ئێستادا زۆرینەی پڕۆژەكان دەستیان بە كار كردووەتەوە، كە ئەوانیش بەپێی رێنمایی تەندرووستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كار دەكەن و ژمارەیان 343 پڕۆژەیە".
سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان روونیشی كردەوە: "لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا وەكوو دەستەی وەبەرهێنان پلانی خۆمان بۆ كاركردن لە بواری وەبەرهێنان و ڕاگەیاندنی پڕۆژەی نوێ ڕادەگەێنین ، چوونكە لە ئێستادا ئامادەمان كردووە و بۆ ڕای گشتی رایدەگەێنین . "
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە