لە هەولێر و سلێمانی ئەگەری خۆڵبارین هەیە

لە هەولێر و سلێمانی ئەگەری خۆڵبارین هەیە

پەیامی کورد... لە هەولێر و سلێمانی ئەگەری خۆڵبارین هەیە

پێشبینییە کەشناسییەکان باس لەوە دەکەن، سبەینێ سێشەممە پلەی گەرما بە بەرزی دەمێنێتەوە و خۆڵبارینێکی سووکیش ڕوو لە ناوچەکە دەکات، بەتایبەت پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و کەرکووک.

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی ڕایگەیاندووە، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی سبەینێ سێشەممە ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر بە جێگیری دەمێننەوە، بەڵام لە هەندێک ناوچەدا ١ بۆ ٢ پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.

ڕوونیشی کردووەتەوە، بەرزترین پلەی گەرما لە سەنتەری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک ٤٣ و سلێمانی و ئیدارەی سۆران ٤٢ و کەرکووک و ئیدارەی ڕاپەڕین ٤٤ و هەڵەبجە ٤٥ دەبن.

هەرچی سەبارەت بە ئەگەری خۆڵبارینە ئەو شارەزا کەشناسییە باسی لەوە کردووە، بەهۆی زیادبوونی خێرایی باوە ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی کەم دەبێت بەتایبەت لە ناوچەکانی سنووری پارێزگای کەرکووک و باشووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە