پەیامی کورد... لە هەشت مانگی ڕابردوودا ٤٣ زیندانی سیاسی لە زیندانەکانی تورکیا گیانیان لەدەست داوە
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و چالاکوانانی تورکیا ڕایدەگەیەنن، "لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا ٤٣ زیندانی سیاسی لە زیندانەکانی تورکیا گیانیان لەدەستداوە."
میدیاکانی باکووری کوردستان لە زاری چالاکوانان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی تورکیاوە دەڵێن، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هەر یەک لە مەهمەت جاندەمیری تەمەن ٦٠ ساڵ هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتیەکان "دەبەپە" لە شاری باتمان و ئیبراهیم یڵدرمی تەمەن ٦٨ ساڵ بە هۆی نەخۆشی گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، سەرەڕای گرفتی تەندروستی، هەزار و ٥١٧ نەخۆش بەهۆی ئەو ڕاپۆرتانەی کە لەلایەن پزیشکی دادوەرییەوە دراون ئازاد ناکرێن و تەنیا بە مردن زیندانەکان جێ دەهێڵن.
هەر بە هۆی ئازادنەکردنی زیندانیانی سیاسی، لە ماوەی هەشت مانگی یەکەمی ئەمساڵدا ٤٣ زیندانی بەهۆی نەخۆشییەوە گیانیان لەدەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە