لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێنج کەس لە ئاودا خنکان

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێنج کەس لە ئاودا خنکان

پەیامی کورد... لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێنج کەس لە ئاودا خنکان

ڕۆژی ڕابردوو لە پارێزگاکانی سنە و ئورمیەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێنج کەس لە نێو ئاودا خنکان.

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاگرکوژێنەوەی شاری سەقزی سەر بە پارێزگای سنە ڕایگەیاند، لە بەنداوی چراوەیسی گەنجێک لە کاتی مەلەکردن خنکاوە.

هاوکات بەشی فریاکەوتنی خێرای شاری پیرانشاریش کە سەر بە پارێزگای ورمێیە بڵاوی کردەوە، لە یەکێک لە گوندەکانی سەر بە شارەکە کچێکی تەمەن دوو ساڵ کەوتووەتە نێو چەمێکی گیانی لەدەستداوە.

بەگوێرەی میدیاکانی ئێران، هاوکات لە شاری میاندواویش نیوەڕۆی هەینی لە نزیک گوندی گوگجلوو پیاوێک کەوتووەتە نێو ئاو و گیانی لەدەستداوە.

هەروەها هەر لە شاری میاندواو، کچێکی بچووک کەوتووەتە نێو ڕووبارێک و گیانی لەدەستداوە.

هاوکات لە سەیرانگایەکی نزیک شاری سەردەشتیش، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لە کاتی مەلەکردن خنکاوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە