بەگویرەی زانیارییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان، بە فەرمانی لاهور شێخ جەنگی بە چەکی قورس هێرشکراوەتە سەر گردی زەرگەتە و دەنگی تەقەیەکی زۆر دەبیسترێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، کە هەریەک لە بزووتنەوەی گۆڕان، هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، ئەنجامی هەڵبژاردنیان لە سلێمانی رەتکردەوە و دەڵێن، سیستەمی ئەلیکترۆنی دەستکاریکراوە و داوادەکەن دەنگەکان بەدەست بژمێردرێنەوە، دواتر کۆبوونەوەیەکیان لە گردەکە ئەنجامدا.
میدیای فەرمی گۆڕان داوا لە خەڵکی سلێمانی دەکات، گردەکە و گۆڕی نەوشیروان مستەفا لە هێرشی یەکێتی بپارێزن، بەڵام لە تووندوتیژی دووربکەونەوە و پەنا بۆ چەک نەبەن.
بە گویرەی زانیارییەکان “هێزەکە ئۆتۆمبێلی سەربازییان پێیە، ژمارەیان رەشە و لەسەریان نووسراوە کۆماندۆ، رێگاکانی دەوروپشتی گردەکە داخراون و بڵاوە بە خەڵک کراوە، ئێستا هیچ کەسێک بۆی نییە لەبەردەم گردەکە بووەستێت”.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە