پەیامی کورد … لە خانەقین داعش هێرشی کردە سەر سوپای عێراق
شەوی هەینی لە نزیك گوندێكی سەر بە ناحیەی قەرەتەپەی سەر بە قەزای خانەقین، چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش هێرشیان كردە سەر خاڵێكی سوپای عێراق.
وەسفی تەمیمی بەڕێوەبەری ناحیەی قەرەتەپە لەوبارەوە ڕاگەیاند کە شەوی هەینی چەكدارانی داعش بە چەكی جۆری قەناس تەقەیان لە خاڵێكی سوپای عێراق لە نزیك گوندی كەشكۆڵ كرد كە ئەو گوندە دەكەوێتە نێوان ناحییەی قەرەتەپە و گوڵاڵە.
لەبارەی زیانەكانیشەوە، ئەو بەرپرسە گوتی تاكو ئێستا زیانەكان نازاندرێن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە